وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە باشووری وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت
بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێكی  هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ژێر ناوی "ئابڵۆقە-18" لە كوردستانی تورکیا راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان سۆیلۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی لجێی پارێزگای ئامەد له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "ئۆپەراسیۆنی ئابڵۆقە-18 بە بەشداریی سێ هه‌زار و 651 سه‌رباز ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌ دژی په‌كه‌كه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی جەندرمە، پاسەوانی ئاسایش، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەرەکانی ئەتاک لە ناوچەی لیجە".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێمە دێین بۆ پاککردنەوەی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئێرن، بەردەوام دەبێت تاوه‌كوو یەک چه‌كداری په‌كه‌كه‌ لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هه‌بێت".