وه‌زیرى دارایی عێراق ناردنی بوودجەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕانه‌گرتووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا زانیاریی له‌باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌و 400 ملیار دیناره‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ سوودانى بڕیاریدا به‌ناردنى بۆ هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى دارایی بڕیاره‌که‌ى ڕانه‌گرتووه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا به ‌میدیاى نزیک له ‌پارتى-ی وتووه‌: "ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بودجەی هەرێم تەواوبن، پارەکە دەنێردرێت".

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شى ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ گوایه‌ وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ناردنى 400 ملیاره‌که‌ى ڕاگرتووه‌ و ئاماده ‌نییه‌ واژۆ له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆک وه‌زیران بکات.

فارس عیسا زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتى: "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین، 400 ملیارەکە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانه‌، چۆن بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕادەگیرێت؟ بەپێچەوانەوە، ڕێکاریی ئیداریی‌و دارایی تەواوبێت، دەنێردرێت‌و هیچ کێشەی نییە".