تورکیا بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی سووریا لە دژی هێزە کوردییەکان، لەگەڵ رووسیا لە گفتوگۆدایە

بەشی جیهان- وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات، لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی پەکەکە ئاسمانی سووریا بەکاربهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بە میدیای تورکی راگەیاند، ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی یەپەگە لە باکووری سووریا بەردەوام دەبن و گوتیشی: "بەردەوام دەبین بۆ لەنێوبردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ئێستاش لەگەڵ ڕووسییەکان لە گفتوگۆداین لەسەر سەرجەم پرسەکان و کردنەوەی ئاسمانی سووریاشی لەگەڵ بێت".

هەروەها وەزیری بەرگریی تورکیا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئەوان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ رووسیا لەبارەی سووریاوە بەردەوام دەبن و گوتیشی، "ئەنقەرە لە هەموو روویەکەوە هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی دەدات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا لەسەر ئەم پرسە".

News Code 7486

Your Comment

You are replying to: .
captcha