یەکێک لە مەترسیدارترین داواکراوەکان لە عێراق دەستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌ترسیدارین توندڕه‌وى عێراق له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووک ده‌ستگیر كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە بۆسەیەكدا بە بەشداریی هێزی تایبەت‌ و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، تۆمەتبار ئەحمەد حەسەن جەواد، كە ناسراوە بە "ئەحمەد ڕۆمیه‌" لەشاری كەركووک دەستگیر كرا.

ڕۆمیه‌ یەكێكه‌ لە مەترسیدارترین داواكراوەكانی عێراق كە تۆمەتبارە بەكوشتنی 100 كەس.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراقدا هاتووه‌: "ئەحمەد ڕۆمیه‌ هەڕەشە بوو بۆسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی دیالە و تۆمەتبارە بەكوشتنی 100 كەس، پێشتریش بەمادەی چواری تیرۆر داواكراوبوو، بەڵام لە پارێزگای دیالە هەڵاتبوو بۆ سنووری پارێزگای كەركووک و لەوێ خۆی حەشار دابوو.

ئه‌حمه‌د ڕۆمیه‌ به‌ تیرۆریسته‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ له‌ سنوورى به‌عقوبه‌ و پارێزگاى دیاله‌ ده‌ناسرێت، ئه‌و یه‌كێک له‌وكه‌سانه‌ى زیاتر له‌100 تاوانى كوشتنى به‌ئه‌نقه‌ستى ئه‌نجام داوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى هه‌ر زوو به‌یعه‌تى به‌ داعش دا و بووه‌ شوێنكه‌وته‌یان.