81 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 81 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 56 هەزار و 538 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە 25ی بەفرانباری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 471 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 1 ملیۆن و 311 هەزار و 810 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 81 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 56 هەزار و 538 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 101 هەزار و 599 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113