ئەم هەفتەیە 400 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ئەم هەفتەیە و پاش پشووەکانی سەری ساڵ 400 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح حەسەن لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: محەممەد شیای سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ سەر حسابی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە پابەندبن بەو ڕێککەوتنانەی کە لەگەڵ هەولێر کراوە.

سەباح حەسەن ئاماژەی بەوەش کردووە پاش تێپەڕاندنی چەند قۆناغێکی تەکنیکی ئەم هەفتەیە و پاش پشووەکانی سەری ساڵ 400 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

News Code 7490

Your Comment

You are replying to: .
captcha