ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی 840 پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی لە سلێمانی پەکخستووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی دا بەوەی کە زیاتر لە 840 پڕۆژەی بیناسازی لە سلێمانی بەهۆی ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتیەوە، ڕاگیراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غالب محەمەد عەلی، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: ئەگەر دوو لایەنی سەرەکیی هەرێمی کوردستان لەسەر سامان، نەوت، پارە، داهات، دەروازە سنوورییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێکبکەون، ئەوا ناکۆکی نێوانیان چارەسەر دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانی هەوڵ دەدەن لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە و جودا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆ پێکبهێنن، بەڵام ئەگەری ئەمە زۆر کەمە، چوونکە بنەماڵەی بەرزانیی بەسەر ئەم پارێزگایانەدا زاڵن و هەروەها یەکێتی و پارتی بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە، بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و ئابووری و سیاسیدا .

غالب محەمەد ئەوەشی خستەڕوو:  ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووەتە هۆی ڕاگرتنی زیاتر لە 840 پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە سلێمانی.