ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی پلانی حزبەکەی  بۆ ساڵی داهاتووی زایینی ئاشکرا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کە پارتەکەی بڕیاری داوە  لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆ ببێتەوە بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەدوای سەری ساڵدا کۆتایی بە گرژییەکان بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیوای گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پارتی لە دوای کۆنگرەی 14 و لەسەر راسپاردەی مەسعوود بارزانی، بریاری چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکانی داوە.

ناوبراو زیاتر گوتی، بێگومان لەدوای سەری ساڵ کێشەکان چارەسەر دەکرێن و لاپەرەیەکی نوێی دۆستایەتی لەگەڵ هەموو لایەنەکان، بەتایبەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هەڵدەدەینەوە، بەم هەنگاوەشیان پارتی و یەکێتی دڵی خەڵکی کوردستان خۆش دەکەن.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دووپاتی کردەوە، بەدڵنیاییەوە هیچ کاتێک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگە نادات رووداوی نەخوازراو و ناخۆش روو بدات و هاووڵاتییان و هیچ لایەک زیانی پێ بگات، "چوونکە هەموو هەوڵەکانی مەسعوود بارزانی و پارتی دیموکرات بۆ خزمەتی کورد و کوردستانە".

News Code 7498

Your Comment

You are replying to: .
captcha