ئیتالیا و ئیسرائیل کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیالیا و ئیسرائیل کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن، بەتێکڕا وڵاتی ئیالیا نزیکەی 40%ی نەوتی هەرێم دەکڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەردانەکەی جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، بۆ هەولێر لە پاڵ پرسی پەیوەندیە بازرگانی و سەربازییەکانی نێوان هەردوولا کە گفتوگۆی لەسەرکراوە، پرسی نەوت بە گەرمترین پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئیتالیا ئەژمار کرا، بەو پێیەی لە ساڵی 2014 ەوە لەسەرەتای ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم، ئیتالیا کڕیاری سەرەکی نەوتی هەرێمە.

 

نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی ئەیلولی 2022

لە ئەیلولی 2022دا 13 ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی 5 وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە،

-    بڕی 5 ملیۆن و 190 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 39.3%ی لەلایەن کەشتییەکانی ئیسرائیلەوە بارکراوە.

-    بڕی 2 ملیۆن و 740 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 20.7%ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی یۆنانەوە بارکراوە.

-    بڕی 2 ملیۆن 340 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 17.7%ی لەلایەن کەشتییەکانی ئیتاڵیاوە بارکراوە.

-    بڕی 650 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 4.9%ی لەلایەن کەشتییەکی ڕۆمانیاوە بارکراوە.

-    بڕی 600 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 4.5%ی لەلایەن کەشتییەکی کرواتیایەوە بارکراوە.

-    بڕی 1 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 12.9%ی دیار نییە ئەو کەشتیانەی نەوتی هەرێمیان بارکردووە‌ ناسنامەی چی وڵاتێکیان هەبووە.

 

نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی ئابی 2022

لە ئابی 2022دا 11 ملیۆن و 560 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی 4 وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، بڕوانە چارتی ژمارە 6 بەجۆرێک؛

-    بڕی 3 ملیۆن و 620 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 31.3%ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی یۆنانەوە بارکراوە.

-    بڕی 3 ملیۆن بەرمیلی بە ڕێژەی 26%ی لەلایەن کەشتییەکانی ئیتاڵیاوە بارکراوە.

-    بڕی 2 ملیۆن و 670 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 23.1%ی لەلایەن کەشتییەکانی ئیسرائیلەوە بارکراوە.

-    بڕی 1 ملیۆن و 270 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 11%ی لەلایەن کەشتییە ڕۆمانیاوە بارکراوە.

-    بڕی 1 ملیۆن بەرمیلی بە ڕێژەی 8.7%ی دیار نییە ئەو کەشتیانەی نەوتی هەرێمیان بارکردووە‌ ناسنامەی چی وڵاتێکیان هەبووە.

چارتی ژمارە 6

 

نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی تەموزی 2022

لە تەموزی 2022دا 13 ملیۆن و 340 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی 6 وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، بڕوانە چارتی ژمارە 5 بەجۆرێک؛

-    بڕی 5 ملیۆن و 180 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 38.8%ی لەلایەن کەشتییەکانی ئیتاڵیاوە بارکراوە.

-    بڕی 2 ملیۆن و 20 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 15.1%ی لەلایەن کەشتییە کرواتیایەکانەوە بارکراوە.

-    بڕی 1 ملیۆن و 940 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 14.5%ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی یۆنانەوە بارکراوە.

-    بڕی 1 ملیۆن بەرمیلی بە ڕێژەی 7.5%ی لەلایەن کەشتییە تایوانیەکانەوە بارکراوە.

-    بڕی 1 ملیۆن بەرمیلی بە ڕێژەی 7.5%ی لەلایەن کەشتییە سەنگاپوریەکانەوە بارکراوە.

-    بڕی 600 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 4.5%ی لەلایەن کەشتی ئیسرائیلیەوە بارکراوە.

-    بڕی 1 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلی بە ڕێژەی 12%ی دیار نییە ئەو کەشتیانەی نەوتی هەرێمیان بارکردووە‌ ناسنامەی چی وڵاتێکیان هەبووە.

 

شوباتی 2022

کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی شوباتی 2022 بریتی بووە لە :

کۆی نەوتی بارکراو: 12 ملیۆن و 443 هەزارو 878 بەرمیل بووە

کڕیارانی ئیتالیا: 5 ملیۆن و 79 هەزارو 828 بەرمیل بووە بەرێژەی 41%

 

کانوونی دووەمی 2022

کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی کانونی دووەمی 2022 بریتی بووە لە :

کۆی نەوتی بارکراو: 13 ملیۆن و 970 هەزارو 479 بەرمیل بووە

کڕیارانی ئیتالیا: 4 ملیۆن و 248 هەزارو 758 بەرمیل بووە بەرێژەی 27%

 

ئابی 2021

کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی ئابی 2021 بریتی بووە لە :

کۆی نەوتی بارکراو: 9 ملیۆن و 710 هەزارو 824 بەرمیل بووە

کڕیارانی ئیتالیا: 5 ملیۆن و 450 هەزارو 355 بەرمیل بووە بەرێژەی 56%

 

تەمووزی 2021

کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی تەموزی 2021 بریتی بووە لە :

کۆی نەوتی بارکراو: 12 ملیۆن و 716 هەزارو 986 بەرمیل بووە

کڕیارانی ئیتالیا: 6 ملیۆن و 333 هەزارو 85 بەرمیل بووە بەرێژەی 50%

 

ئایاری 2021

کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا لە مانگی ئایاری 2021 بریتی بووە لە :

کۆی نەوتی بارکراو: 11 ملیۆن و 399 هەزارو 942 بەرمیل بووە

کڕیارانی ئیتالیا: 5 ملیۆن و 399 هەزارو 973 بەرمیل بووە بەرێژەی 48%