درۆنێکی هاوپەیمانان لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، درۆنێكی چاودێریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک ناحیه‌ی به‌حركه‌ کەوتە خواره‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌یجی فه‌رمیی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر 19:00، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چاودێریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: "هاونیشتمانییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ڕووداوه‌كه‌ هیچ جێی مه‌ترسی نییه‌".