مۆسکۆ، ئەنقەرە و دیمەشق رێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی نێوانیان

بەشی جیهان- مۆسکۆ، ئەنقەرە و دیمەشق رێککەوتوون لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی نێوانیان لە ئاستی وەزیرانی بەرگری "بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لە پرسەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆیەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی سووریا لە ساڵی 2011، وەزیرانی بەرگریی تورکیا، سووریا و رووسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی ئێستای سووریا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو وڵاتە.
لەکۆبوونەوەکەدا هەرسێ وڵات جەختیانکردەوە لە بەردەوامیی گفتوگۆکان و هەوڵدان بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسیی لەنێوان لایەنەکانی سووریا.

خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنقەرە جەختیکردەوە لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ کردنە ئامانجی "تیرۆرستان" کە لە هەمانکاتیشدا بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر سووریا.

ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گەرەنتی کردنی ئاسایشی وڵات، گەل و سنوورەکانی و هەموو هەوڵەکانیشی چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی شەپۆلی ئاوارەبوون لە سووریا بۆ تورکیا رابگیرێت.


هەروەها تورکیا داوا دەکات کێشەی سووریا بەگوێرەی بڕیاری 2254ـی ئەنجومەنی ئاسایش چارەسەر بکرێت.


وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، کۆبوونەوەی سێقۆڵی رووسیا، تورکیا و سووریا بەردەوام دەبێت و کۆبوونەوەی هەرسێ وڵاتیش لە رۆژانی داهاتوودا کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و سووریا.

News Code 7504

Your Comment

You are replying to: .
captcha