بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ شهممه 31/12/2022، ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردهوه، تێیدا هاتووه: "بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا چەند گەنجێکی ماتۆرسوار دوای کچێک دەکەون و لێی دەدەن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، پێشێل کردنى سەرەتاییترین مافەکانى مرۆڤه."
ئهوهش خراوهته ڕوو، داوا له دامودەزگاکانی سەر به وهزارهتى ناوخۆ، بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی توندوتیژیى دژى ئافرهتان و پۆلیس و دامهزراوه دادوهرییهکان دهکهین، به تایبهت داواکارى گشتی، ڕۆڵى خۆیان له سزادانى تاوانباران ببینن.
ئێوارەی دوێنێ ھەینی، لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی، لە کاتی نمایشی پێشبڕکێی ماتۆرسیکلدا، کچێک لە کاتی تەماشاکردنی نمایشەکەدا ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەوە و بە سەدان گەنج سووکایەتییان پێکرد و هێرشیان کردە سەر.
هەر لەمبارەوە چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کچەکە لەوشوێنە راودەنرێت و بەقسەی نەشیاو دوور دەخرێتەوە، پاشان کوڕێک هەوڵیداوە بەماتۆڕ سکیلێک کچەکە لەو شوێنە دوور بخاتەوە، بەڵام هێرشی کراوەتەسەر و بریندارکراوە، دواتر کچەکە رۆشتووەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵای تۆمار کردووە.
لای خۆیەوە پۆلیس رایگەیاندووە، هێشتا هیچ سکاڵایەک لەلای ئەوان تۆمار نەکراوە و نازانن رووداوەکە چۆن روویداوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆلیس کەوتوون ئەو کچە لەلایەن کوڕێکەوە بەماتۆڕ بردراوەتە شوێنەکە و دواتر لەلایەن گەنجانەوە هێرشی دەکرێتەسەر و ئەو کەسەش کە ویستوویەتی لەوێ ڕزگاری بکات هێرشی دەکرێتەسەر و بەچەقۆ بریندار دەکرێت.
Your Comment