بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان رایگه‌یاند، ساڵی 2022 ساڵی ده‌ستکه‌وتی زۆر گرنگ بوو له کاری مه‌یدانیدا، له‌وانه کوژرانی 311 تیرۆریست، که 213 تیرۆریستیان به بۆردوومانی هێزی ئاسمانی و 98 تیرۆرستی دیکه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنه جیاوازه‌کاندا کوژران.
ناوبراو وتیشی: هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کوژراوه‌کان سه‌رکرده‌ی گرنگی بانده تیرۆریستییه‌کانی داعش بوون، که ڕێگه‌ی به له‌ناوبردنی سیسته‌می فه‌رمانده‌ی و کۆنترۆڵکردنی ئه‌و باندانه خۆش کرد.
خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ساڵی 2022 شایه‌تی توندبوونه‌وه‌ی ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کان بوو له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا و ڕێگری کردن له هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێکی دزه‌کردن، که بووه هۆی بڕینی دابین کردنی کارمه‌ند و که‌لوپه‌ل له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وتیشی: "وه‌ک فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان هیوادارین له ساڵی 2023دا بوارێکی زیاتر بۆ چه‌کدارکردن و مه‌شق کردن هه‌بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی توانا و به‌رده‌وامبوونی هێزه ئه‌منیه‌کان له به‌دواداچوونی تیرۆر و نه‌هێشتنی ئه‌و شانه نووستوانه‌ی که ماونه‌ته‌وه له ناوچه‌کانی بۆشایی ئه‌منیدا.
Your Comment