ئایا کوشتنی کوردەکان لە پاریس پەیوەندیی بە تورکیاوە هەیە؟

بەشی جیهان- دکتۆر فابریس باڵانش پێی وایە هێرشی ئەم دواییەی هاووڵاتییەکی فەرەنسی بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی لەو شارەدا زیاتر پەیوەندیی هەیە بە ڕق و بوغز لە کۆچبەران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو هەفتە پێش ئێستا هێرشبەرێکی فەڕەنسی هێرشی کردە سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی لە پاریس کە کوردەکانی تورکیا بەڕێوەی دەبەن کە گیان لەدەستدانی سێ هاووڵاتیی کوری لێکەوتەوە. ئەم ڕووداوە هێرشێکی دیکەی وەبیر هێنایەوە کە ١٠ ساڵ پێش ئەم ڕووداوە هاووڵاتییەکی تورک بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد لە هەمان شاردا ئەنجامی دا و کوژرانی سێ چالاکی دیاری کوردی لێکەوتەوە.

هەڵمەتی بێ بڕانەوەی تورکیا لە دژی کورد، بەتایبەتی هێرشە بەردەوامەکانی ئەنقەرە بۆ سەر کوردەکان لە عێراق و سووریا لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەم ئەگەرە دێنێتە ئاراوە کە ڕەنگە تورکیا دەستی کردبێت بە ڕووبەڕووبوونەوە یان بە ئاشکراتر تیرۆری کورد لە ئەورووپادا.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لەبارەی پەیوەندیی نێوان کوژرانی ماوەیەک پێش ئێستای سێ چالاکوانی کورد لە پاریس و هەڵمەتی تورکیا دژی کورد لە عێراق و سووریا پرسیاری لە فابریس باڵانش، لێکۆڵەری فەڕەنسی کرد.

فابریس باڵانش لە وەڵامدا بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: پێم وانییە هیچ پەیوەندییەک هەبێت لە نێوان هێرشی سەر کوردەکان لە پاریس و ئەوەی ئەردۆغان لە عێراق و سووریا دژی کوردەکان ئەنجامی دەدات.

ناوبراو سەبارەت بە هێرشی هاووڵاتییە فەڕەنسییەکە بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا لە پاریس وتی: قوربانییەکان دەکرا تورک یان عەرەب بوونایە.

مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هاووڵاتییە فەڕەنسییە نەیویستووە کورد بکاتە ئامانج، بەڵکوو تەنیا ویستویەتی بیانییەکان بکاتە ئامانج.

News Code 7511

Your Comment

You are replying to: .
captcha