لەئەگەری یەکگرتنەوەی تورکیا و سووریا دۆخی کورد دژوار دەبێت

بەشی جیهان- ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەگەر تورکیا و سووریا بەردەوام بن لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، دۆخی کوردانی سووریا سەخت دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا باس ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سووریا و ڕووسیا دەکات لە نیوەی دووهەمی مانگی کانوونی دووەمی 2023 ئەوەش دوای کۆبوونەوەی ئەم دواییەی وەزیرانی بەرگریی ئەو سێ وڵاتە.

هەواڵدەریی فرانس پرێس و ئەسۆشێتد پرێس هەوڵی ئەم دواییەی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی سووریا بە پیلانێکی دیکەی تورکیا وەسف دەکات بۆ گوشارخستنە سەر کوردەکانی سووریا، ئەوەش دوای ئەوەی نەیتوانی ڕووسیا و ئەمریکا ڕازی بکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی کوردەکان.

ئاژانس فرانس پرێس هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا ئاسایی ببنەوە، دۆخی کورد خراپتر دەبێت، چوونکە زیاتر لە هەموو شتێک ئامانجی هاوپەیمانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە لاوازکردنی پێگەی کوردە.

بەشێک لە بەرپرسانی کوردی ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە دەربڕیوە.

News Code 7515

Your Comment

You are replying to: .
captcha