
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووه: "بەمەبەستی چارەسەرکردنى کێشەکان زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دەستیپێکردووە و ئه‌نجامدانى ئه‌و گۆڕانکاریانەى هەردوو تیمى وەزاریى پارتى و یەکێتى کردوویانە".
مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى یه‌كێتى باسى له‌وه‌ش كردووه، پرسی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لە خاڵەکانى دیالۆگى نیشتمانى و بوودجە و په‌یوەندیى لەگەڵ دەوڵەتانى ئیقلیمى و دارایى و ئاسایش و گرفتى پارێزگاکان لە کۆبوونەوەی وەفدى باڵاى هەردوولا گفتوگۆیان لەسەردەکرێت".
به‌وته‌ى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، "گرژییەکانى نێوان پارتى و یەکێتی خاوبوونەتەوە و شەڕى میدیایى فەرمى و سێبەری هەردوولاش وه‌ستاوه، ئێستاش هەموو لایەنەکان هاندەرن بۆ سەرخستنى پڕۆسەى گفتوگۆى نێوانمان".
ئه‌وه‌شى وت: "ئێمە و پارتى لەسەر گۆڕانکارییەکانى ناو تیمى وەزاریمان لە حکوومەت ڕێککەوتووین و لە دانیشتنێکى پەرلەمانیشدا ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت".
سه‌باره‌ت به‌پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پیرە وتوویه‌تى، "ئەو بابەتانەى باسم کردن جێبەجێ بوون، قوباد تاڵەبانى دەگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیرانى هه‌رێم".