بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا لە ھەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کۆچ کردنی هاوڵاتیانیانی بۆ هەندەران بڵاو كردەوە و بهگوێرهى ئامارەكهش، لەساڵی 2022دا لە ھەرێمی کوردستان 19 هەزار و 200 ھاوڵاتی بۆ ئەورووپا کۆچیان کردووە کە زۆربەیان گەنج بوون.
لەبارەی ژمارەی قوربانییە پەنابەرەكانەوە ئەوەخرایەڕوو، لەساڵی ڕابردوودا 29 ھاوڵاتیی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە كه حەوت کەسیان خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین بوون.
بەگوێرهى ئامارەكانی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا لە ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی کۆچ کردنی گەنجان کەمیکردووە و ھۆکارەکەشیان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە بۆ ڕێگرتن لە کۆچی نایاسایی گەڕاندەوە.
Your Comment