یەکێتیی نیشتمانی پابەندی بەرنامەکانی حکوومەتی عێراقە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی هەولێر-بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پابەندبوونی حزبەکەی کردەوە بە پلانەکانی حکوومەتی محەمەد شیاع سوودانیەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە نێوان بەغدا و هەولێرن و هێشتا چارەسەر نەکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بورهان شێخ ڕەئوف، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆی «المربد»ی عێراقدا ڕایگەیاندووە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە پلانی حکوومەتی محەمەد شیاع سوودانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماون و ئەم پابەندبوونە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان بە گرنگ دەزانن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو کێشانەی کە هێشتا چارەسەر نەکراون و زۆر گرینگن بریتین لە بودجەی هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و گاز".

News Code 7530

Your Comment

You are replying to: .
captcha