کوردەکانی دانیشتووی فەڕەنسا؛ تورکیا بە بکوژی چالاکوانانی کورد دەزانن

بەشی جیهان- کوردانی دانیشتووی فەڕەنسا پێیان وایە کوشتنی سێ چالاکوانی کورد لە کۆتایی ئەمساڵدا هیچ پەیوەندییەکی بە دژایەتی کردنی بیانییەکانەوە نییە، بەڵکو کورد بە ئەنقەست کراوەتە ئامانج و فەرەنسا خەمساردە لە سزادانی تۆمەتباراندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوشتنی سێ چالاکی کوردی دانیشتووی فەرەنسا لە کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی دا، کە لە هەمین١٠ ساڵۆگەڕی کوشتنی سێ چالاکوانی دیکەی کورد لە پاریس لە ساڵی ٢٠١٣ ڕوویدا، کۆمەڵگەی کوردی دانیشتووی فەرەنسای تووشی گومان و شوک کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا و ڕادیۆی نیشتمانیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکانیاندا سەبارەت بەم ڕووداوە باسیان لە توڕەیی کوردانی دانیشتووی فەڕەنسا کردووە. کوردانی دانیشتووی ئەم وڵاتە تورکیا بە هۆکاری ئەو کوشتنانە دەزانن و فەڕەنسا تۆمەتبار دەکەن بە کەمتەرخەمی لە دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکان و جێبەجێ کردنی دادپەروەریدا.

ئاریا ئارانج کابورانی، هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی فەڕەنسا، بە ڕادیۆی نەتەوەیی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، هیچ یەک لە کوردانی دانیشتووی فەڕەنسا باوەڕیان بەوە نییە کوشتنی چالاکانی کورد بەهۆی ڕق و کینە لە پەنابەرانی بیانی ڕوویدابێت، چوونکە بە گوتەی ئەو، لەسەر هەمان شەقام کە ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی لە پاریس هەڵکەوتووە، پێکهاتە دیارەکانی دیکە بوونیان هەیە کە بە ئاسانی وەک بیانی دەناسرێنەوە و لەلایەن هێرشبەرەکەوە نەکرانە ئامانج و ڕاستەوخۆ ئەو هێرشبەرە هێرشی کردە سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد و چالاکانی کوردی دەستڕێژی گوللە کرد. پۆلیسی فەرەنسا ناسنامەی هێرشبەرەکەی ئاشکرا کردووە کە تەمەنی ٦٩ ساڵە و کرێکارێکی خانەنشین کراوە و پێشینەی توندوتیژی بەرامبەر بە بیانییەکانی هەیە.

هەروەها نیکۆل دابیۆس، هاووڵاتیی فەڕەنسی، ئاماژەی دا بە دۆسیەی کوشتنی سێ چالاکوانی کورد 10 ساڵ لەمەوبەر کە هێشتا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و وتی: بۆچی هێرشبەرەکە کورد لە نێو ئەو هەموو هاووڵاتییە بیانییەی کە لە فەرەنسا دەژین بۆ تۆڵەسەندنەوە هەڵبژێرێت؟

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد لە پاریس، بە ڕادیۆ نیشتمانیی ئەمریکی ڕاگەیاندووە: 10ساڵ پێش ئێستاش تاکە تۆمەتبار لە کوشتنی سێ چالاکوانی کورد، بەشێوازێکی گوماناوی لە زیندان و پێش دادگاییکردن گیانی لەدەست دا و دۆسیەکەی تا ئێستا بەکراوەیی ماوەتەوە و کەمتەرخەمی بۆ ئەو ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی کە چالاکوانانی کورد دانیشتووی فەڕەنسا پاش دە ساڵ جارێکی دیکە بکرێنە ئامانج.

هەروەها پیێر بۆنۆڤا، چالاکوانی کۆمەڵەی فرانسوا میتران، ئەورووپا و فەڕەنسا لە پاراستنی کورد بە لاواز وەسف دەکات و دەڵێت ئەورووپا نابێت خەمسارد بێت لە پاراستنی کوردەکان.

News Code 7537

Your Comment

You are replying to: .
captcha