وه‌زیرى داد لەسەر تۆمه‌تبارکردنى له‌لایه‌ن دەستەی دەستپاکی عێراقه‌وه هاته ‌ده‌نگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیرى دادی عێراق دوای تۆمه‌تبارکردنى بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی له‌لایه‌ن دەستەی دەستپاکی عێراقه‌وه‌، هاته‌ ده‌نگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید شوانى وه‌زیرى دادى عێراق له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانىدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌م کراون سه‌رجه‌میان ناڕاستن ‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى دواى ته‌واوبوونى ده‌وام هاتوونه‌ته‌ باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى دا دو منیش ئه‌و ڕۆژه‌وه‌ک وه‌زیرى داد له ‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووم ".

شوانى ده‌ڵێت: "ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیی عێراقى په‌له‌ى له‌م بابه‌ته ‌کردوه‌ و په‌یوه‌ست به‌پرسى خواردنى زیندانیه‌کان سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌کانیان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى کردووه‌ و ملکه‌چى جێبه‌جێ کردنى بڕیارى دادگاکانن".

پێشتر ڕۆژی 3ى 1ى 2023 دەستەی دەستپاکیی عێراق بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی وەزیری دادی عێراق بانگهێشت کردبوو بۆ لێکۆڵینەوە.