شێوازی مامەڵەکردنی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ پرسی کورد

بەشی جیهان- ژوولیوس سایدنایدەر لەبارەی شێوازی ڕوانینی یەکێتیی ئەورووپا بۆ هەندێک بابەتی کوردی بە کوردپرێسی وت: یەکێتیی ئەورووپا لە هەندێک بابەتی تایبەت بە دۆزی کورد، کۆدەنگ نین. ئەو وڵاتانە هەروەها کارتەکانی گوشاری خۆیان لە بەرامبەر تورکیا و لەبارەی هەڵوێستی کوردەکانی ئەو وڵاتە لە دەست داوە.

کوردپرێس:

یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵانی ڕابردوودا بەتایبەت پاش هێرشی داعش بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا، تەعامولی لەگەڵ کورد زیاد کرد. ئەو یەکێتیی لە ڕێگای بەشداری کردنی لە هاوپەیمانیی دژەداعش چەکی بۆ کوردەکانی عێراق نارد بەڵام بە توندی دژایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردەکانی عێراقی کرد کە ساڵی 2017 ئەنجام درا. 27 وڵاتی ئەندامی ئەو یەکێتییە ساڵانی 2018 و 2019 نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا و ئەنقەرەش گاڵتە بە حوکمەکەی دادگای ئەورووپا سەبارەت بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی تورکیا دەکات.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بە مەبەستی تاوتوێ کردنی هەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی ئەم بابەتانەوە دیمانەیێکی لەگەڵ ژوولیوس سایدنایدەر پسپۆڕی کاروباری ئەورووپا کردووە.

هۆکارەکانی توانانەبوونی یەکێتیی ئەورووپا لە تەداخول کردنی مەسەلەی کوردی تورکیا و ئیهمال کرانی حوکمی ئازادیی دەمیرتاش لەلایەن تورکیاوە

ژوولیوس سایدنایدەر لەبارەی نەبوونی قورسایی یەکێتیی ئەورووپا لە دۆی تایبەت کوردەکانی تورکیا بە کوردپرێسی وت: یەکێتیی ئەورووپا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زۆربەی کارتەکانی خۆی لە بەرامبەر تورکیا لە دەست داوە. ساڵانێکە پڕۆسەی وەرگیرانی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا ڕاگیراوە. تێگەیشتن و ڕوانینی تورکەکان بۆ ئەم مەسەلەیە خراپتر بووە و زۆربەی حوکمەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەرووپا بەتایبەت لەبارەی دەمیرتاشەوە جێبەجێ ناکرێن.

ئەو پسپۆڕەی کاروباری یەکێتیی ئەورووپا ئەو یەکێتیی لە تەداخول کردنی دۆزی کوردی تورکیا بە ناتەوان وەسف دەکات و دەڵێت: دامەزراوەکانی هاوکاری و ئاسایشی ئەورووپا و ڕێکخراوەکانی سەربەو یەکێتییە نەیانتوانیەوە زامنی ئازادیی ڕۆژنامەوانی بکەن و یان خود ڕێگری بکەن لە دەرکردنی پارێزەر و دادوەرەکانی تورکیا وەک بەشێک لە کەمپێنی دژبە جووڵانەوەکەی فەتحوڵا گولەن. پێ دەچێت کارتەکانی یەکێتیی ئەورووپا وەک پشتگیری کردنی دارایی لە ڕێگای فرۆشتنی بەرنامەکانیەوە نەیتوانیوە کارتێکەری بکاتە سەر ئەردۆغان لە پرسی تایبەت بە کوردەکانی تورکیا.

ناوبراو ئاماژەی بە ناتەوانیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەرگری کردن لە کوردی سووریا کاتی هێرشەکەی تورکیا کرد و دەڵێت: یەکێتیی ئەورووپا نەیدەتوانی تورکیا لە جێبەجێ کردنی ئوپەراسیۆنی چڵە زەیتوون پاشگەز بکاتەوە. هەر بۆیەش دەکرێت تەسەوری ئەوە بکەین کە یەکێتیی ئەورووپا نفووزی خۆی لە سەر دەوڵەتی تورکیا لە دەست داوە. زۆر جێگای داخە کاتێک دۆخی ساڵانی 2013 بۆ 2015 لە دانوستانی نێوان پەکەکە و تورکیا لەئارادا بوو لەگەڵ ئەم ڕۆژانە هەڵسەنگێنین کە پێکدادانی توندئاژۆیانە گەڕاوەتەوە ئاستی نەوەدەکان.

پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کوردەکانی سووریا و ڕێگری کردن لە ڕادەستکردنەوەی ئەندامانی داعش

کوردی سووریا نزیکەی 10 هەزار داعش و نزیکەی 70 هەزار ئەندامی بنەماڵەکانی ئەو گرووپەی لە زیندان و کامپەکانی خۆی خستۆتە ژێر چاودێرییەوە و داوایان لە وڵاتانی ئەورووپی کردووە هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیان وەربگرنەوە و بیانگەڕێننەوە ئەورووپا چوونکە کوردەکان ئیمکانیان و پێداویستیی تایبەت بە هێشتنەوەی ئەو داعشانەیان نیە بەڵام یەکێتیی ئەورووپا تا ئەم کاتەش پێشوازیی لەو داواکارییەی کوردەکانی سووریا نەکردووە.

ژوولیوس سایدنایدەر لەو بارەیەوە دەڵێت: نیگەرانیی کوردەکانی سووریا لە پێشوازی نەکردنی ئەورووپا لە گەڕانەوەی ئەندامانی داعشی هاووڵاتیی ئەورووپا نیگەرانییێکی تەواو ڕەوا و شەرعییە. پارێزەران و دامەزراوە ناحکومییەکان لە یەکێتیی ئەورووپا باسی ئەم بابەتەیان کردووە و بەهۆی خەمساردیی ئەو وڵاتانە لە گەڕاندنەوەی ئەندامە داعشییەکانی هاووڵاتیی ئەرووپا ڕەخنەیان لە دەوڵەتەکانی ئەندامی یەکێتییەکە گرتووە.

ناوبراو لەبارەی پشتگیری کردنی یەکێتیی ئەورووپا لە کوردەکانی سووریا دەڵێت: ڕاستە کە یەکێتیی ئەورووپا گەورەترین پێدەری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ سووریایە و لە ساڵی 2011وە تا ئێستاش هەڵگری ئەو نازناوەیە بەڵام تەنها بەشێکی سنوورداری ئەو یارمەتییانە ڕادەستی ناوچەی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی کورد و عەرەبی سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکرێت. من لەو بڕوایەدام کە ئەم بابەتەش هۆکاری زۆری هەیە.

چاودێری کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی یارمەتییە سنووردارەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کوردەکانی سووریا زیادی کرد: کۆدەنگی لە نێوان ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر مەسەلەی سووریا بوونی نیە. بۆ نموونە چەند وڵاتێکی وەک کۆماری چێک و هەنگاریا پێوەندیی باشتریان لەگەڵ دیمەشق هەیە و ئەو وڵاتە بە تاکە مەرجەعی خاوەن شەرعیەت لە سووریا دەزانن.

بەڵام ئەو چاودێرە ئاماژەی بە چەند کەناڵێکی دیکە بۆ گەیاندنی یارمەتیی چەند وڵاتێکی ئەورووپی بۆ کوردی سووریا کردووە و دەڵێت: بەشێکی زۆری یارمەتییە دارایییەکان بۆ هێزەکانی سووریای دیمورکات جگە لە یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی ئەساسیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێگای کاناڵی دیپڵۆماسییانە و لە ڕێگای ئەڵمانیا و فەڕەنسا و دیکەی وڵاتانەوە دەکرێت. تا ئەو شوێنەی من زانیاریم هەبێت چەندین دامەزراوەی ناحکومی و مەدەنی لە یەکێتیی ئەورووپا چەند پڕۆژەیان لە دەیرەزوو و ڕەقە و تا ڕادەیێک لە حەسەکە جێبەجێ کردووە.

ناردنی چەک بۆ کوردەکانی عێراق و دژایەتی کردنی ڕیفراندۆم

یەکێتیی ئەورووپا لە شەڕی دژبەداعشدا یارمەتیی کوردەکانی عێراقی دا و وێڕای ناردنی هێز بۆ مەشق کردن بە هێزی پێشمەرگە ژمارەیێکی زۆر چەکی بۆ کوردەکانی عێراقیش نارد. بەو حاڵەشەوە یەکێتیی ئەورووپا دژایەتیی هەڵمەتەکەی هەرێمی کوردستانی کرد کە بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجامی دا.

چاودێرەکەی کاروباری یەکێتیی ئەورووپا لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: ناردنی چەک لە لایەن وڵاتانی ئەورووپی بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەڕی دژبەداعش و دژایەتی کردنی یەکێتییەکە لەگەڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان دوو خاڵی جێ سەرنج و جێی باسن.

ناوبراو گوتیشی: هەناردەکردنی چەکوچۆڵ لە یەکێتیی ئەورووپا بە دەست وڵاتەکان خۆیانەوەیە و یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری لە سەر نادات. هەر بۆیەش بڕیاردان بۆ ناردنی چەک بۆ هەرێمی کوردستان لە 2014دا بە شێوەی جۆربەجۆر لە لایەن ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپاوە ڕووی داوە و بڕیارێکی هاودەنگ و لە سەر بنەمای چوارچێوەکانی ئەو یەکێتییە نەبووە.

ژوولیوس سایدنایدەر لەبارەی هۆکاری دژایەتی کردنی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی وت: سەرباری ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێوەندیی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئێستای هەرێم هەیە بەڵام لەبارەی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردەکان لە ساڵی 2017 ڕاجیاوازیی زۆر لە نێوان 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا هەبوو. بەو حاڵەشەوە نەبوونی کۆدەنگی لە نێوان ئەندامەکان و هەروەها گرینگیی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا بە ئەگەری زۆرەوە پاڵسی نێگەتیڤی بۆ کوردەکان لە سەر مەسەلەی گشتپرسی دەرکردووە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: پێ دەچێت ڕوانینی ڕەشبینانە لەبارەی لێکەوتەکانی بەڕێوەبردنی گشتپرسییەوە بە هۆی موناقەشە لە سەر شەعیەت دان بە گشتپرسییەکە مەترسیی دابەش بوونی عێراق و هەروەها ناکۆکیی نێوماڵی کورد لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان، لەبارەی دژایەتی کردنی بەڕێوەبردنی گشتپرسی کارتێکەر بوو. من بە بیرم دێت کە تەنانەت بڕیارنامەیێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی ئەو گشتپرسییە لە بارەی شەڕی دژبەداعش دەرکرا کە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی پشتگیریی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کرد.

News Code 755

Your Comment

You are replying to: .
captcha