2 ژن و 13 منداڵ لە کەمپەکانی کوردستانی سووریاوە گەڕێندرانەوە ئیسپانیا

بەشی سووریا- ئیسپانیا دوو ژنی چەکدارانی پێشووی داعش و 13 منداڵی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریاوە گەڕاندەوە وڵاتەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانی شەوی رابردوو 2 ژن و 13 منداڵی داعش دوای ئەوەی نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر حکوومەتی ئیسپانیا ڕازی بوو بیانباتەوە لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی نزیک مەدریدی پایتەختی ئەو وڵاتە دابەزین.

لەمبارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا گوتی: "حکوومەت 2 ژن و 13 منداڵی ئیسپانی لە کەمپەکانی پەنابەرانی سووریا گەڕاندەوە." دوو ژنەکە لەگەڵ دابەزینیان لە فڕۆکە دەستگیرکران و بڕیارە لە بەردەم دادگەی باڵای تاوانکاریی ئیسپانیا ئامادە بن.

گوتەبێژی دادگەکە پشتڕاستی کردەوە کە دوو ژنەکە رۆژی چوارشەممە بە تۆمەتی "پەیوەندیدار بە تیرۆر" دادگایی دەکرێن. 13 منداڵەکەش خراونەتە ژێر چاودرێریی فەرمانگە کۆمەڵایەتییەکانی مەدرید.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی "ئاڵۆزیی گەڕاندنەوەکە و مەترسیی گەورەی دۆخی نێو کامپەکانی سووریا،" گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانە "چەندین مانگی" خایاندووە.

میدیای ئیسپانی باس لەوە دەکات، 9 لە منداڵە گەڕێندراوەکان، منداڵی دوو ژنەکەن کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ 15 ساڵدایە، چواری دیکەش بێ دایک و باوکن و لە لایەن یەکێک لەو ژنانەوە بەخێو کراون.

News Code 7555

Your Comment

You are replying to: .
captcha