ئەنجومی وەزیرانی عێراق بانکی ناوەندیی ڕاسپارد 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بنێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بانکی بازرگانیی عێراقی راسپاردووە ئەو 400 ملیار دینارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە پێشتر ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە دابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا بۆ میدیای پارتی روونیشی کردەوە، لە رۆژانی داهاتوودا بانکی تی بی ئای - بانکی بازرگانیی عێراق: "ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت و پاشان لە بودجە گشتیی 2023 جێگەی دەکرێتەوە".

پێشتر لە نووسراوێکى فەرمیدا کە تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لە 19ى کانوونى یەکەمى 2022 ئاراستەى ئەمینداریێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى کردووە، هۆکارەکانى رەزامەندینەدانى بۆ ناردنى 400 ملیار دینارەکە بڵاو کردووەتەوە کە پێشتر حکوومەتى فیدڕاڵى لە 13ى کانوونى یەکەمى 2022 بڕیارى ناردنى دابوو.

News Code 7559

Your Comment

You are replying to: .
captcha