دەبێت تورکیا کۆتایی بە ئامادەبوونی سەربازی لە سووریا بێنێت

بەشی سووریا- بەشار ئەسەدی رایگەیاند دیدار و کۆبوونەوەکانی نێوان تورکیا و سووریا بەسەرپەرشتیی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

کوردپرێس: بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی سووریا، لەیەکەم لێدوانی سەرۆکی سووریا لەبارەی نزیکبوونەوەی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، بەشار ئەەسەد جەختی کردەوە کە هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی نێوان تورکیا و سووریا بەسەرپەرشتیی رووسیا بۆئەوەی بەرهەمدار بێت، دەبێت لەسەر بنەمای کۆتایی هێنان بێت بە بوونی سەربازیی تورکیا لە وڵاتەکەیان.

هەر لەوچوارچێوەیەدا، مەولوود چاویش ئۆغڵوو وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە پێدەچێت لەسەرەتای مانگی داهاتوودا لەگەڵ فەیسەڵ میقدادی وەزیری بەرگریی سووریا کۆ ببێتەوە، هەروەک ئەو راپۆرتانەشی رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوویەتی: "پێشتر وتمان کە هەندێک پێشنیاز هەیە بۆئەوەی دیدارەکە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوە گونجاو نییە، بۆیە پێدەچێت کۆبوونەوەکە بکەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو، کاریش لەسەر ئەوە دەکەین کاتەکە دیاریی بکەین".

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو، بەسەرپەرشتیی ڕووسیا سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕووسیا و خولوسی ئاکاری وەزیری بەرگریی تورکیا و عەلی مەحموود عەباس وەزیری بەرگریی سووریا وتووێژی سێ قۆڵییان لە مۆسکۆ ئەنجامدا بۆ تاوتوێ کردنی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، کە ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیی تورکیا و سووریایە لەوەتەی ساڵی 2011 شەڕی ناوخۆی سووریا سەریهەڵداوە.

News Code 7566

Your Comment

You are replying to: .
captcha