لەسەر داوای تورکیا، سوید هەوڵ بۆ لاواز کردنی پەکەکە دەدات

بەشی جیهان- بەگوێرەی گۆڤاری میدڵ ئیست ئای، یەکێک لە داواکارییەکانی تورکیا لە سوید ئەوەیە کە هەوڵ بدات بۆ لاواز کردنی ناوەندەکانی سەر بە پەکەکە لەو وڵاتەدا.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، گۆڤاری میدڵ ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەوڵی حکوومەتی سوید دەکات بۆ جێبەجێ کردنی بەشێک لە داواکارییەکانی تورکیا ئەوش لە بەرامبەر ڕەزامەندیی ئەنقەرە بۆ ئەندامێتیی ستۆکهۆڵم لە ڕێکخراوی ناتۆ.

ئەم گۆڤارە لە درێژەدا باس لەوە دەات کە سوید بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جیدیی ناوەندەکان و کەسانی سەربە پەکەکە پێویستی بە گۆڕینی هەندێک یاسا هەیە.

بەگوێرەی ئەم گۆڤارە، گۆڕانکاری لە هەندێک یاسادا ڕێگە بە سوید دەدات ڕووبەڕووی پارەدار کردن و پشتگیری کردنی ئەو گرووپە بەرهەڵستکارەی تورکیا ببێتەوە.

News Code 7571

Your Comment

You are replying to: .
captcha