کار دەکەین بۆ ئەوەی داننان بە ئیدارەی خۆسەر لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر بکرێت

بەشی سووریا- دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا رایگەیاند، بۆ ساڵی تازە سەرنج دەخەنەسەر فراوان کردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری کوردستان کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگیی کاری دیپلۆماسی بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ خواستەکانی گەلان و پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەری وەک پڕۆژەیەکی سیاسی و بەردەوامی پێدانی، لەو چوارچێوەیەشدا کاردەکەن بۆ ئەوەی داننان بە ئیدارەی خۆسەری لەئاستی نێودەوڵەتی زیاتر بکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی تورکیا، برەودان بە پەیوەندی لەگەڵ هێزە دیموکراسییەکان، کارکردن لەگەڵ حکوومەت و لایەنە دیموکراسیخوازەکانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێشینەی کاری ئەمساڵیان دەبێت.

دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری دەڵێت، چڕکردنەوەی هەڵەکان دژی داعش، دروست کردنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنی چەکدارانی داعش و زیادکردنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، بەشێکی دیکەن لە ناوەڕۆکی کارەکانیان بۆ ساڵی 2023.

News Code 7575

Your Comment

You are replying to: .
captcha