هەپەگە: سوپای تورکیا جارێکی دیکە چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانمان بەکار هێنا

بەشی تورکیا- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکیا جارێکی دیکە لە زاپ چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانیان بەکار هێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەپەگە ڕایگەیاندووە سوپای تورکیا ١١ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی چەمچۆ و ٢ جاریش بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی سیدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی و هێرشەکان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە "لە ١٥ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێیی ئامێدی لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران".

هەروەها "لە ١٥ی کانوی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٣٠ سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٢ جار بە چەکی قەدەغە بۆردوومان کران".

News Code 7580

Your Comment

You are replying to: .
captcha