ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا دەربڕی

بەشی سووریا- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا رادەگەیەنێت و دەڵێت پشتیوانی لە دانوستانەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی لێدوانێکی ئاڵدار خەلیل کە تێیدا هێزەکانی رۆژی سەر بە ئەنەکەسەی بە بەکرێگیراوی تورکیا هەژمار کردبوو گرژی کەوتوبووە نێوان هەردوو لایەنی سەرەکی کوردستانی سووریا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق لەبەیاننامەیەکدا و لەسەر پەرەی فەرمی باڵیۆزخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پشتیوانی خۆی بۆ دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا، واتە نێوان پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردی و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە کە واشنتۆن لەبەرەوپێشچوونی دانوستانەکانە.

لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە کە گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان پشتیوانی و تەواوکەری پرۆسەیێکی سیاسیی فراوانترە کە بەگوێرەی بڕیاری ژمارەی ٢٢٥٤ ی ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوەبچێت، بەرەو دەستەبەرکردنی ئایندەیێکی پڕشنگدار بۆ هەموو خەڵکی سووریا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت ڕێگە لە هەوڵی لایەنە هەرێمییەکان بگرێت کە دەیانەوێت بەمەبەستی شکستهێنان بە دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەستتێوەردان بکەن.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha