سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر په‌لاماره‌ چه‌كداریه‌كه‌ى كوردستانی تورکیا هاته‌ده‌نگ‌
بەشی تورکیا- مه‌سروور بارزانى په‌لاماری چه‌كداریی بۆسەر ژمارەیەک هاووڵاتیی کورد لە كوردستانی تورکیا سەرکۆنە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانى له‌سه‌ر په‌لاماره‌ چه‌كداریه‌كه‌ی كوردستانی توکیا هاته‌ده‌نگ‌ و له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "بەتوندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکوومەتی تورکیاش دەکەم هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە‌.

مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ په‌یامێكى به‌په‌له‌دا ڕایگه‌یاندوه‌: "بەداخێکی زۆرەوە، لەڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لەئەنجامی هێرشکردنەسەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەست دا و یەکێکیش بریندارە".

بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه‌، "لەکاتێکدا بەتوندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکەین کە بەزووتری نکات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە‌ و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە".

شایانی باسە لەڕێگەی نسێبینی سەر بەپارێزگای ماردین لە کوردستانی تورکیا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی ژمارەیەک هاوڵاتیی دانیشتوی پارێزگاى دهۆک کە بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی ویستویانە بچنە شارى ئامه‌د، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چواریان به‌گوله‌ كوژران‌ و كه‌سى پێنجه‌میش به‌سه‌ختى برینداره‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ماردینه‌.