بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بە درۆن کرایە ئامانج

بەشی سووریا- بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی تەنەفی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی تەنەف کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی تێیدا جێگیر کراون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو جۆرە هێرشانە مەترسی دەخەنەسەر سەرباز و هاوبەشەکانیان و مایەی قبووڵکردن نین، هەروەها بەردەوامی ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دروست دەکات.

فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دەڵێت، لەلایەن هێزەکانیانەوە دوو درۆن خراونە خوارەوە و ئەوی دیکەیان بەر بنکەکە کەوت، هەروەها بەهۆی هێرشەکە دوو ئەندامی سوپای ئازادی سووریا برینداربوون.

ناوچەی تەنەف دەکەوێتە سەر سنووری سووریا، عێراق و ئوردن لە ساڵی 2015وە ئەمریکا بنکەی سەربازی لەو ناوچەیەدا دامەزراندوە.

News Code 7596

Your Comment

You are replying to: .
captcha