نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق گرینگترین بابەتە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆ بوونەوە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان تاوتوێ كرد.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوودانی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری كردووە و لە كۆبوونەوەیەكدا گرنگترین بابەتە نیشتمانییەكان و رێگەكانی هەماهەنگی و هاوكاری لەنێوان هەردوو حكوومەتی فیدرال و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كردوە.
راشگەیەنراوە، لەو كۆبوونەویەدا جەخت لەسەر كاری هاوبەش لە كەرتەكانی تایبەت بە نەوت و غازو یاسای بودجەی گشتی فیدرالی و هەوڵەكان بۆ دابین كردنی سەقامگیری سنوورەكان تاوتوێ كراون.

News Code 7599

Your Comment

You are replying to: .
captcha