سوید ڕێوشوێنی پێویستی دژ بە لایەنگرانی پەکەکە نەگرتۆتەبەر

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی توركیا رەخنە لە سوید دەگرێت بەهۆی نەگرتنەبەری رێوشوێن دژ بە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: بڕیاربوو لە رۆژی 27-1 وەزیری بەرگریی سوید سەردانی توركیا بكات، بەڵام بەهۆی ئەو بەدواداچوونانەی پێی گەیشتون گرنگی و مانای ئەو سەردانە نەماوە لەبەرئەوە سەردانەكەمان هەڵوەشاندۆتەوە.


ئاكار لە دوای كۆبوونەوەی گرووپی دیداری بەرگریی ئۆكراینا كە لە بنكەی ئاسمانی رامستین لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو باسی لەوە كرد كە لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەندامانی ناتۆ و وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا و وڵاتانی دیكەی بەشدار باسیان لە ئۆکراینا بۆچوونەكانی توركیا و كارەكانی كردووە و جارێكی دیكە جەختیان كردوە كە پێویستە كۆتایی بەو تراژیدیایە بهێنرێت تا قوربانی زیاتر نەكەوێتەوە و كۆمەڵێک چارەسەری ئاشتیانە بدۆزرێتەوە.


سەبارەت بە لایەنگرانی پەكەكە لە سوید و خۆپیشاندانەكانیان، ئاكار رایگەیاندوە: سوید بێهەڵوێست بووە بەرامبەریان كاردانەوەی نەبووە بۆیە سەردانەكەی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەیان هەڵوەشاندۆتەوە.

News Code 7600

Your Comment

You are replying to: .
captcha