لەماوەی 6 ساڵدا بڕی 78 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق

دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایان کردووە، لەماوەی 6 ساڵدا بڕی 78 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق کە نزیکەی 11 ملیاری لە رێگەی 4 بانکی هەرێمەوە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە: شێوازێکی مەترسیداری سپیکردنەوەی پارە لە رێگەی بانکە ئەهلیەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە لەماوەی 6 ساڵدا 78 ملیار دۆلار لە 48 بانکەوە نێردراوە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان نادرووەتە دەرەوەی عێراق، چوار لەو بانکانە لە هەرێمی کوردستانن.

ئەوەش هاتووە، لە ساڵانی 2009 تاوەکوو 2014 نزیکەی 128 هەزارو 165 حەواڵە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدراوە، کە بڕی پارەکە 209 ملیار و 999 ملیۆن دۆلار بووە، لە کۆی ئەم حەواڵە و بڕە 19 هەزارو 93 حەواڵەی کەس نازانێت کێ ناردویەتیە دەرەوەی عێراق، بڕی ئەو پارانەش 78 ملیارو 583 ملیۆن دۆلارە.

ئەو پەرلەمانتارانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە، بەشێک لەو بانکانە لقیان لە هەرێمی کوردستان هەیە، لەو 78 ملیار دۆلارە 10 ملیارو 781 ملیۆن دۆلاری لە رێگەی 4 بانکی هەرێمەوە حەواڵە کراوە، کە بریتین لە "بانکی هەولێر 3 ملیار و 619 ملیۆن دۆلار، بانکی باکور 3 ملیار و 916 ملیۆن، بانکی کوردستان یەک ملیار و 961 ملیۆن و بانکی جیهان یەک ملیار و 283 ملیۆن دۆلار".

News Code 7607

Your Comment

You are replying to: .
captcha