بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هەرێم بووبێت بە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هەرێم بوبێت بە "دەروازەیەک" بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (بغداد اليوم)ـی راگەیاندوە، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن کە گوایە بووەتە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان.

ساماڵ عەبدولرەحمان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لەئێستادا چەندین رێکاری توند لەلایەن دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگری کردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار و دراوەکانی دیکە، هەروەها هەرکەسێکیش بە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی تۆمەتبار بکرێت، ئێمە بەگوێرەی رێنماییەکانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین".