قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجامدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا، جێگری سەرۆکی حکوومەتیش سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوویەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سوودانی، لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان.

هەروەها، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیریی و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات.

سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لەکاتێکدایە، کە 11ی ئەم مانگە مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ بووەوە.

News Code 7639

Your Comment

You are replying to: .
captcha