بڕیارەكەی دادگای هەولێر تایبەت بە لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی بە پارتییەوە نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی باس لەوە دەكات، بڕیارەكەی دادگای هەولێر لەبارەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی هیچ پەیوەندیەكی بە پارتییەوە نییە و بڕیاری دادگایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵند ئیسماعیل بە میدیای حزبەكەی وتووە، پارتی دوای كۆنگرە پلانێكی پتەوی داناوە بۆ سەردانیكردن و گفتوگۆ كردن لەگەڵ لایەنەكان، بۆ ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەو كێشە و گرفتانەی لەنێوان لایەنەكان هەیە چارەسەر بكرێن.

ناوبراو لەبارەی دواخستنی وادەی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی كە بڕیاربوو لە هەولێر ئەنجام بدرێت، وتوویەتی، وادەی كۆبوونەوەكە لەلایەن برادەرانی یەكێتی بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە، هیوادارن بڕیارێكی دادگای هەولێر نەبێتە هۆكار بۆ دواخستنی كۆبوونەوەكان.

ئەو بەرپرسەی پارتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو بڕیارەی دادگای هەولێر هیچ پەیوەندییەكی بە پارتییەوە نییە و بڕیارێكی دادگایە، هیواداین كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی نەبنە هۆی ئەوەی پەرلەمانی كوردستان نەتوانێت دانیشتن بكات و گرفت بۆ حكوومەت و كۆی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێت.

News Code 7654

Your Comment

You are replying to: .
captcha