کۆنگرێسی ئەمریکا داوای گوشارخستنە سەر هەولێر و بەغدا دەکات

بەشی جیهان- سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات فشاربخاتە سەر هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی لەسەر ناکۆکیەکان ڕێکبکەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکل مەککاڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی داوای کرد گوشار بخرێتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی یعێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوانیان.

جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە پێویستە لەپێناو خۆشگوزەرانی خەڵک بێت.

مەککاڵ ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە بەرپرسانیی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی ڕابردوو پابەندبن بە کاری پێکەوەیی.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی بۆ ڕێگری کردن لە ناردنی هاوکاریی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان بۆتە هۆی نیگەرانیی ئەوان.

سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی عێراق پێویستی بە بڕیاری سیاسی دەسەڵاتدارانی کوردی و حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەیە.

News Code 7656

Your Comment

You are replying to: .
captcha