پەیامی مەزلۆم کۆبانی لەبارەی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ناوچەکە

بەشی سووریا- مەزلۆم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیامێکدا ئامادەیی هێزەکانیانی بۆ یارمەتی گەیاندن بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سووریا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، ئێمە لەگەڵ گەلەکەمانین لە هەموو ناوچەکانی سووریا، کە لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی ناوچەکەی گرتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: داوا لە خودای مەزن دەکەین بە زۆری ڕەحمەتی خۆی بەرەکەتی لێقەوماوان ببەخشێت، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان و پاراستنی گەلەکەمان لە هەموو زیانێک دەخوازین.

کۆبانی ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانیان ئامادەن هاوکاری خێرا بکەن بۆ تێپەڕاندنی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە و لێکەوتەکانی لەسەر هەموو خاکەکانی سووریا، لەوانەش پێشکەش کردنی پاڵپشتی فریاگوزاری و ناردنی تیمی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

لایخۆیەوە لەسەر بومەلەرزەکە، هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی خەڵکی شارەکانی مەڕەش و دیلۆک و سەرجەم ناوچەکانی باکووری سووریا کرد، کە بەهۆی بوومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە، هاوسۆزی خۆیان لەگەڵیان ڕاگەیاند، هەروەها دووپاتی کردەوە، کە هێزەکانیان ئامادەن هاوکاری خێرا بکەن بۆ تێپەڕاندنیان کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە لەسەر خاکی سووریا.

News Code 7666

Your Comment

You are replying to: .
captcha