پێویستە بۆ رزگارکردنی خەڵکی لێقەوماو هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیان جیاوازییەکان وەلابنێن

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە رایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، رێکخراوەکان، شارەوانییەکان و هاوڵاتیان دەکات جیاوازییەکان وەلابنێن و کار بۆ رزگارکردنی خەڵکی لێقەوماو بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند دەسەڵات ئەرکی خۆی بۆ هاوکاری کردنی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا جێبەجێ ناکات، بۆیە بانگەواز ئاڕاستەی هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات بۆ وەلانانی جیاوازییەکان و کارکردنی پێکەوەیی لەم قۆناغەدا بۆ هاوکاری زیانبەرکەوتوانی بوومەلەرزەکە.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەم کاتەشدا بۆ بەهانەوەچوونی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە، داوا دەکەن هەموو شارەوانییەکان، مانگی سووری تورکیا و هەموو تیمە فریاگوزارییەکان و هاوڵاتیان لە هەموو شار، گەڕەکەکان، و گوندەکان بەگوێرەی توانا هاوکاری کۆ بکرێتەوە، داواش دەکەن ناوەندەکانی هەماهەنگی لە هەموو تورکیا دروست بکرێن و ئەو هاوکاریانە بگەیەنن بەشوێنی مەبەست.

هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە دەڵێت، ئەگەر دەوڵەت، هاوڵاتیان، حزب، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و کۆمپانیا گەورەکان نەتوانن بەتەواوی هاوکاری زیانبەرکەوتووان بکەن، ژمارەی قوربانییەکان 100 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت، ئەگەر هاوکارییەکانیش زیاتر دوابکەون کارەسات دروست دەبێت، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکان بخرێنەلاوە و لە مرۆڤایەتیدا پێویستە هەمووان یەکبگرین.

News Code 7668

Your Comment

You are replying to: .
captcha