کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە ساڵی ڕابردوودا 376 ملوێن دۆلاری لە هەولێر وەرگرتووە

بەشی جیهان- کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویجی ڕایگەیاند لە ساڵی 2020دا ڕۆژانە مامناوەندی 100 هەزار بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم هێناوە و لە بەرامبەردا کۆی 375 ملوێن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

کوردپرێس:

کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویجی لە دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان کار دەکات و بەشێکی گرینگی پشکی ئەو دوو کێڵگەیەی مسۆگەر کردووە و لە بەیانێکدا ڕایگەیاند کە ساڵ 2020 مامناوەندی 100 هەزار بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم هێناوە و لە بەرامبەردا کۆی 375 ملوێن دۆلاری لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجیلە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی خۆی لە هەرێمی کوردستان کارنامەی خۆی بڵاو کردەوە و سەرباری سنوورداربوونی کارەکان بە هۆی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، کۆ چالاکییەکانی سەرکەوتوو بووە.

کۆمپانیا نەرویجییەکە کە لە دوو کێڵگەی نەوت و غازی تاوگە و فیشخابووری لەگەڵ چەند کۆمپانیایێکی دیکەی بیانی کار دەکات ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو دوو کێڵگەیە بە 110 هەزار بەرمیل ناو بردووە و بە سنوورداربوونی کارەکان بە هۆی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت ئەو ڕێژەیەی بەرهەمهێنان تا ڕادەیێکی زۆر سەرکەوتووانە بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە دوو کێڵگەی تاوگە و فیشخابوو لە دیسەمبێری 2020 گەشتۆتە 350 ملوێن بەرمیل کە 300 ملوێن بەرمیلی لە کێڵگەی تاوگە دەرهێنراوە.

ئەو کۆمپانیایە داهاتەکەی خۆی لە چالاکیی نەوتی لە هەرێمی کوردستان 376 ملوێن دۆلار ڕاگەیاندووە و دەڵێت کە ئەو بڕە پارەیە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

دی ئێن ئۆ هیوای ئەوەشی خواستووە کە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خەرج کردنی قەرز و حەقدەستی کۆمپانیاەکە ئەو کۆمپانیایە بتوانێت بە کردنەوەی 8 بیرە نەوتی نوێ لە دوو کێڵگە نەوتییەکە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە سەروو 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بهێڵێتەوە.

ئەوکۆمپانیایە هەروەهاش گوتوویەتی ڕێگریی کردووە لە بەزایەچوونی 2.4 ملیار پێی سێجا غازی سروشتی و هەروەها ئەو غازەی دوبارە بەکارهێناوەتەوە و کردوویەتە بەرهەمە نەوتییەکانەوە و ڕێگریشی کردووە لە بڵاوەکردنی غازە گۆڵخانەیییەکان کە بە هۆی سووتانی غازی تێکەڵ بە نەوت لە کێڵگەکان بڵاوە دەکات.

News Code 774

Your Comment

You are replying to: .
captcha