ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی:دەنگی پارتی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو کەم ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت دەنگی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کەم ناکات و بە پێچەانەوە زیادیش دەکات.

کوردپرێس:

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەرچەندە ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا کە ناوەڕاستی ئەمساڵە بەڕێوە بچێت، ئێمە بەشداری دەکەین وەک پارتی و ئامادەکارییش کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنین لەو ھەڵبژاردنەدا، بەڵام خۆم پێشبینی ئەوە دەکەم پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت و دوا بخرێت."

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "ھەرچەندە ھێشتا زووە بڕیار لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بدەین، بەڵام وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیاین لە دەنگدەری خۆمان و ئەگەر دەنگی پارتی زیاد نەکات لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەوە بێگومان کەم ناکات."

لەبارەی ئاستەنگەکانی پێش پڕۆسەکەوە، کاکەمین نەجاڕ ڕوونی کردەوە: "یاسای نوێی ھەڵبژاردن لە ڕووی جێبەجێکردنەوە گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و ژمارەی بازنەکان زیاد کراون، ئەمەیش کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر پڕۆسەکە، چونکە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ھەندێک زەحمەتن بۆ جێبەجێکردن."

شایانی باسە بڕیارە سبەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی پرسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆ ببنەوە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ھەڵبژاردنەکان دوا بخرێن و لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچن.

News Code 777

Your Comment

You are replying to: .
captcha