ڕووسیا ژمارەی هێزەکانی لە کوردستانی سووریا زیاد دەکات

بەشی سووریا- سوپای ڕووسیا بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی توانای سەربازیی خۆی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی سووریا ژمارەیێکی زیاتر هێزی سەربازی ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەکات.

کوردپرێس:

سوپای ڕووسیا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای سەربازیی خۆی لە کوردستانی سووریا ژمارەی هێزەکانی لە ناوچەی حەسەکە بەرز کردەوە.

میدیا هەرێمییەکان لەو بارەیەوە ڕایانگەیاند کە 300 پۆلیسی سەربازیی دیکەی ڕووسیا لە ناوچەی حەسەکە جێگیر کراون.

دێمیتری سۆنتسۆف بەرپرسی سەنتەری ژووری چاودێریی هاوبەشی ڕووسا و سووریا لەو بارەیەوە وتوویەتی ئەو هێزانە بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی توانای بەرگری لە خاڵە چاودێرییە هاوبەشەکانی سووریا و ڕووسیا بەرەو حەسەکە جووڵەیان پێکراوە.

سۆنتسۆف زیادی کرد لە ڕۆژانی داهاتوودا هێزی زیاتر ڕەوانەی کوردستانی سووریا دەکرێت و لە عەین عیسا و تەل تەمەر و عامودی جێگیر دەکرێت.

News Code 783

Your Comment

You are replying to: .
captcha