جه‌خت له‌ پاراستنی مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕێككەوتن لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و پاراستنی مافی تەواوی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی كوردستان دوور لە ململانێ سیاسییەكان.

کوردپرێس:

بەپێی راگه‌ینراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، رۆژی دوشەممە، بەرھەم ساڵح، پێشوازیکردوە لە موستەفا کازمی و گفتوگۆیان سەبارەت بە پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی وڵات كردوە.

لەمیانی کۆبونەوەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پێویستی چەسپاندنی ئارامی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەزگا ئەمنییەکان و جێبەجێکردنی یاسا کرا، لە پێناو زامنکردنی ئاشتی و ئاسایشی گشتی و رێگریکردن لەو کارانەی لە دەرەوەی یاسان و رێکخستنەوەی چەک.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا هەردولا تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی داهاتویانکرد و پێداگری کرا لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و پشتیوانی تەواوی خۆشیان دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ، هەروەها گرنگی چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن چاودێرە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی جددی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و زامنکردنی دەرفەتی بەشداری فراوان بۆ گشت هاوڵاتیان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی ئابوری وڵات و بودجەی گشتی کرا و جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و پاراستنی مافی تەواوی موچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دور لە ململانێ سیاسییەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسییە داراییە هەڵپەسێردراوەکان، بەجۆرێک زامنی مافی موچەخۆران و هاوڵاتیان و چین و توێژە کەمدەرامەتەکان بکات بەبێ جیاوازی.

*لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە

News Code 786

Your Comment

You are replying to: .
captcha