ئیدارەی خۆسەر: ڕێککەوتنی ژێربەژێر لە نێوان تورکیا و ڕووسیا هەیە/ترەمپ دەستی بووە لە تەشەنەکردنی قەیرانی سووریا

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دووهەم کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیدا کە لە شاری ڕەقە بەڕێوە چوو ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕووداوەکانی ساڵی 2020 و دوورنواڕی ساڵی داهاتووی زاینی بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیێکدا لەبارەی بەردەوام بوونی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە بۆ سەر عەین عیسا و دەوربەری، ڕایگەیاند ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەو بارەیەوە واژۆ کردووە.

ئاژانسی هەواڵی فوراتیش لەو باریەوە ڕایگەیاند ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە دووهەم کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش کردووە و حەمید مەهباش هاوسەرۆکی ئەو ئەنجومەنە ڕاپۆرتەکەی خوێندۆتەوە و لەبارەی بێدەنگ بوونی تورکیا بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەین عیسا گوتی: ئەم بێدەنگییە نیشانەی ئەوەیە کە ڕێککەوتنی ژێربەژێر لە نێوان تورکیا و ڕووسیا هەیە.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریاش لە لێدوانەکەی خۆیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی خراپی ئیدارەی ترەمپ لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو کرد و لەبارەی قەیرانی سووریاوە گوتی: سیاسەتەکانی ترەمپ بە دەستوەردانی ڕاستەوخۆ بووبێت یان خود بە چاودێری بووبێت هۆکاری سەرەکیی دێربوونەوەی قەیرانی سووریایە. هەموو جیهان چاوەڕوانی ئەوە دەکات بزانێت سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەبارەی سووریاوە چۆنە.

هەر لە بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆسەردا هیوای ئەوەش خوازراوە کە لە ساڵی 2021دا دیالۆگی نیشتمانی لە سووریا بکرێتەوە و هەموو لایەنەکان بە ئیدارەی خۆسەر و لایەنی موعارەزە و حکوومەتی ناوەندیشەوە هەنگاوی باش بۆ چارەکردنی ئاشتییانەی کێشەکان ببڕن.

News Code 796

Your Comment

You are replying to: .
captcha