کۆمەڵگەی کوردیی ئەڵمانیا: ڕێژەی خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

بەشی جیهان- کۆمەڵگەی کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ڕێژەی خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە نێو ئاوارە ئێزدییەکانی دانیشتووی هەرێم زیادی کردووە.

کوردپرێس:

کۆمەڵگەی کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا بە کاتۆلیک نیوزیان وتووە لەم دوایییەدا ڕێژەی خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە نێو ئاوارە ئێزدییەکانی دانیشتووی هەرێم بە شێوەیێکی نەشیاو زیادی کردووە.

کۆمەڵگەی کوردەکانی ئەڵمانیا ناسراو بە کەی دی جەی بە ئاژانسەکەی وتووە کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا 11 حاڵەتی خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان ڕووی داوە. بەو حاڵەشەوە زیاترین حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەو کامپانە ڕوویان داوە کە ئاوارە ئێزدییەکانیان تێدا جێگیر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مایگرانت ئینفۆ کە تایبەتە بە تاوتوێ کردنی دۆخی ئاوارە و پەنابەرەکان لە ئێستادا نزیکەی 100 هەزار ئاوارەی کوردی ئێزدی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر دەبەن.

کۆمەڵگەی کوردیی ئەڵمانیا ئاماژە بە هۆکارەکانی خۆکوشتن لە کەمپی ئێزدییەکان بە بێهیوایی بەرامبەر داهاتوویان دەزانێت و دەڵێت دۆخی نالەباری کەمپەکان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش دوو هۆکاری دیکەی ئەو حاڵەتانەن.

کۆمەڵگەی کوردیی ئەڵمانیا، حکوومەتی هەرێم بە بەرپرسیاری دۆخی نالەباری کوردەکان و ئاوارە ئێزدییەکان دەزانێت و داوای لە کۆمەڵگەی دەولی کردووە ئاوڕی زیاتر لەو گرووپە بدەنەوە.

News Code 797

Your Comment

You are replying to: .
captcha