ئایا جۆ بایدەن دەتوانێت هەمبەر تورکیا بەرگری لە کوردانی سووریا بکات؟

بەشی جیهان- بەداخەوە، بە ئەگەرێکی زۆر جۆ بایدەن درێژە بە دۆخی ئێستاکە دەدات کە تەنها درێژەدەری سەرلێشێواوی ستراتێژیکێکە کە لە ئێستادا واشنتۆنی گرتۆتە بەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵانێکی زۆر سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا گوێڕایەڵی وتەکانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بوون لە سەردانەکانیدا بۆ واشنتن. ئەردۆغان پەیوەندیی لەگەڵ جۆرج بووش، باراک ئۆباما و دۆناڵد ترەمپ دروست کرد و ئەو پەیوەندییە، هەمبەر پاشهاتی هەڵمەتەکانی دەیپاراست. بەڵام ئەم پەیوەندییە پاش هەڵبژاردنی جۆبایدەن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا کە ئەردۆغان بەباشی دەناسێت و فریوی وتەکانی ناخوات، کۆتایی پێدەێت.

گرینگتر لەهەموو ئەمانەش، تورکیا لەم دەیەی دواییدا نەک هەر هاوڕایی بەشێکی زۆر لە کۆنگرێسی و ئەنجومەنی پیران و کۆمەڵەی ئاسایشی ئەمریکای لەدەست داوە بەڵکوو دۆستایەتی لەگەڵ کوردانی ئەمریکا زیاتر بووە. جگە لەمانەش کەسانێک وەکوو جەیمز جێفری دەستیان لە پۆستەکەی خۆیان کشاوەتەوە. بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن جێفری زیاتر لایەنگری تورکیا بووە و تەنانەت زیاتر لە دیپلۆماتکارانی تورکیا جەختی لە بەرژەوەندییەکانی تورکیا دەکردەوە. پاش نەمانی جێفری تورکیا لۆبی خۆی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا لەدەست داوە. دەست نیشان کردنی بێت مەکگۆرک دەرخەری کۆڕانکارییەکانە.

بەمانەشەوە دوو کێشە بوونیان هەیە. یەکەم زەبرێک کە پاش هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ترەمپ و جێفریەوە بۆ تورکیا بەر کوردەکان کەوت و لەسەردەمی جۆ بایدەنیشدا درێزەی دەبێت و بە ئاسانی چارەسەر ناکرێت. دووهەم ئەمەیە کە پەکەکە وەکوو ڕێکخراوێکی «تیرۆریستی» دێتە ئەژمار. جودا لەوەی کە ئەم تێڕوانینە دروست بێت یان هەڵە، ئەمڕۆ بوونی هەیە. بایدەن لەبری لادانی ئەم پاشناوە ئەگەری هەیە هەردوو لایەنەکە لەبەرچاو بگرێت؛ بەو شێوەیە کە بە تیرۆریست گوتن بە پەکەکە تورکیا ڕازی دەکات و وەکوو بەشێکی جودا لە پەکەکە مامەڵە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتدا دەکات.

ڕەنگە ئەم ستراتێژییە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمرکیادا ڕێدۆزێکی ژیرانە ئەژمار بکرێت بەڵام لە دەرەوەدا نالۆژیک دەێتە ئەژمار. بەداخەوە، بە ئەگەرێکی زۆر جۆ بایدەن درێژە بە دۆخی ئێستاکە دەدات کە تەنها درێژەدەری سەرلێشێواوی ستراتێژیکێکە کە لە ئێستادا واشنتۆنی گرتۆتە بەر.

سەرچاوە: ڕێکخراوی ئەمریکی ئەمریکەن ئینتەرپرایز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 801

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha