قایمقامی مەهاباد بە حوکمی وەزیری ناوخۆی ئێران دەستنیشان کرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- لە ڕێگای حوکمێکەوە وەزیری ناوخۆی ئێران بڕیاری دا عارف خودالوو وەک قایمقامی نوێی شاری مەهاباد دەستنیشان بکرێت.

کوردپرێس:

عەلیڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە حوکمێکدا عارف خوالوو-ی وەک قایمقامی تایبەتی شاری مەهاباد دەستنیشان کرد و بەگوێرەی حوکمەکەش ناوبراو بۆ ماوەی 4 ساڵ قایمقامی ئەو شارە دەبێت.

شایانی باسە پاش ئەوەی ئیرەج شوجاعی ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمەی 1395 وەک دووهەم قایمقامی دەوڵەتی ڕۆحانی لە شاری مەهاباد دەستنیشان کرابوو مانگی خەرمانانی ئەمساڵ خانەنشین کرا.

News Code 810

Your Comment

You are replying to: .
captcha