٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٥:٠٣
دوو تەقینەوەی بەهێز ناوەڕاستی بەغدای هەژاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو تەقینەوە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق روویان دا و قوربانی هەیە.

کوردپرێس، بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021، خۆکوژێک لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوچەی بابولشەرقی خۆی تەقاندووەتەوە.

دوای خۆتەقاندنەوەی ئەو خۆکوژە، بۆمبێک لەهەمان شوێن تەقیوەتەوە و بەهۆی هەردوو تەقینەوەشەوە، چەند هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیێک دیکەش بریندار بوون. هێشتا ماری وردی گیان لەدست دان و بریندار بووانی تەقینەوەکان ڕانەگەیێندراوە.

هێشتا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە و هیچ ئامارێکی فەرمیش لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارکان، بەردەست نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha