بەرهەم ساڵح: تیرۆریستان هەوڵ دەدەن مافە نیشتیمانییە گەورەکان بەئامانج بگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح رایگەیاند، تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا ئاماژەی ئەوەن کە  گرووپە تاریک پەرستەکان خواستی گەلی عێراقیان لەگەیشتن بەئاشتی بەردەوام بەئامانج گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەڕەی فەرمیی خۆی لەتوویتەر پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەغدا بڵاو کردەوە و رایگەیاند، " رووداوی دوو تەقینەوەی تیرۆرستی دژی هاوڵاتیانی بێ تاوان لە بەغدا و لەم کاتەدا، ئاماژەی ئەوەیە گرووپە تاریک پەرستەکان هەوڵ دەدەن مافە نیشتیمانییە گەورەکان بەئامانج بگرن".

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو گرووپانە هەوڵ دەدەن خواستی داهاتووی گەلەکەمان لەگەیشتن بەئاشتی بەردەوام بکەنە ئامانج و ئێمەش بەتوندی دژی هەوڵەکان بۆ تێکدانی ئارامی وڵات دەوەستینەوە".

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لەرێگەی "پشتێنی بۆمبڕێژکراو"ەوە بووە و هەردوو ڕووداوەکەش خۆکوژی بوون، بەجۆرێک دوو بازاری میلـلیان کردوەتە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 817

Your Comment

You are replying to: .
captcha