ئوسترالیا بەڵێنی درۆی بە کوردی سووریا دا و بەردەوامە لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا

بەشی جیهان- وەزارەتی بەرگریی ئوسترالیا ڕایگەیاند سەرباری ئەوەی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی بەڵێنی دابوو بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕینبەرامبەر ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژی کوردی سووریا، پڕۆسەی ناردنی چەکوچۆڵی سەربازی بۆ تورکیا ڕابگرێت بەڵام ئوسترالیا بەردەوامە لە فرشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە تورکیا.

کوردپرێس:

ساڵی 2019 ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی دژەداعش بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژی کوردی سووریا نادن و فرۆشتنی چەکیان بۆ ئەو وڵاتە هەڵپەسارد. وەریری بەرگریی ئوسترالیا لەو کاتەدا فەرمانی کرد فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە تورکیا ڕابگیرێت چوونکە بە وتەی ناوبراو،تورکیا بە هێرش کردن دژی کوردی سووریا بۆتە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاووڵاتیی سووری.

بەو حاڵەشەوە ڕۆژنامەی گاردیەن لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئوسترالیاوە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە پاش هێرشەکەی 20119ی تورکیا دژی کوردی سووریا، ئێستاش بەردەوامە لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگریی ئوسترالیا ئەو وڵاتە پاش هێرشەکەی ئەکتەوبری 2019ی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا فەرمانی ناردنی کەرەستەی سەربازیی بە نرخی 570 هەزار دۆلار بۆ تورکیا دەرکردووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا زانیاریی وردی لەبارەی جۆر چەکی هەناردەکراو بۆ تورکیا نەخستۆتە ڕوو بەڵام دەوترێت فەرمانی ناردنی کەرەستە سەربازییەکان بریتی بووە لە چەک و تەقەمەنی و فیشەک و کەرەستەی پێوەندی و هەواڵگری.

News Code 827

Your Comment

You are replying to: .
captcha